دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له‌كه‌ركوك و جێگیربوونی فیرقه‌ی 61 ی سه‌ربه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شوێنه‌كه‌یان، وابریاره پۆلیسی فیدرالی له‌سنوری خانه‌قین بكشێته‌وه و سوپای عێراق جێگه‌یان بگرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له كه‌ركوك به پاساوی ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانیانه.
به‌بڕوای ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك له پشت كشانه‌وه‌ی دژه تیرۆره‌وه‌یه.
هێزه‌كانی سه‌ر به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی هه‌ینی گه‌یشتنه كه‌ركوك، بڕیاریشه سوپای عێراق له‌ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین ی پارێزگای دیاله جێگه‌ی پۆلیسی فیدرالی بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.