جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، كاتێ له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا، دواتر له رۆژنامه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات ده‌ست به ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه، به‌پێی یاسا ده‌بێت پڕۆژه یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی بودجه بچێته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، كه ئێستا له‌وێیه و ده‌بێت له‌وێش په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێ له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا، دواتر له رۆژنامه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات ده‌ست به ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی سێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.