له ھه‌رێمی كوردستان ھاووڵاتییان له‌گه‌ڵ پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی به‌تایبه‌ت له بۆنه‌كاندا كه ژماره‌یه‌كی زۆرتری پیاوان و ژنان جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشن، گرنگی زۆر به پشتین ده‌ده‌ن و به‌پێی ناوچه جیاجیاكانی ھه‌رێمی كوردستانیش شێوازی به‌ستنی پشتێن جیاوازی ھه‌یه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌ھار و بۆنه‌كاندا بازاڕی جلوبه‌رگی كوردی و پشتێن گه‌رموگوڕی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت. له سلێمانی بازاڕی تایبه‌ت به پشتێن ھه‌یه و به‌شێك له كاسبكاران ته‌نھا كاریان فرۆشتن و دوورینی قوماشی پشتێنه.
عوسمان كه‌ریم ناسراو به حاجی عوسمانی پشتێن ٣٨ ساڵه له‌ناو بازاڕێكی تایبه‌ت به پشتێن له شاری سلێمانی كاری دوورین و فرۆشتنی پشتێن ده‌كات، ئه‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی دوورین و فرۆشتنی پشتێنه به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و شاره‌زایی زۆری له كاره‌كه‌یدا ھه‌یه.
ئه‌و گوتی: رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر ھاووڵاتی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ كڕین و دوورینی پشتێن كه له لای خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، پشتێنی پیاوان چوار بۆ پێنج مه‌تر قوماشی پێویسته و بۆ منداڵ كه‌متره.
عوسمان كه شاره‌زایی زۆری له كاره‌كه‌ی په‌یداكردووه و ئاشنایه به جۆر و شێواز و ستایلی پشتێن و جلوبه‌رگی كوردی، ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆرجار كه كڕیار سه‌ردانیان ده‌كات ھاوكاریان ده‌كه‌ن له دیاریكردنی ستایل و ره‌نگ و نه‌خشی پشتێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستایلی جل و به‌رگه‌كه‌یدا بگونجێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.