یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا دوو خاڵی له هه‌فته‌ی بیسته‌می خوله‌كه له‌ده‌ستداو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی میوانداری یه‌كسان بوو
له خوله‌كی بیست ودوودا، یاریزان ماركۆ ڕیۆس گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری سڕبی لوكا جۆڤیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری فرانكفۆرتی له خوله‌كی سیی و شه‌ش به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و سه‌ره‌نجام هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون و هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان به‌ركه‌وت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بروسیا دۆرتمۆند له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل‌ونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی فرانكفۆرتیش له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته سیی و دوو خاڵ -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.