لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ 3-2-2019 لە دیوانى وەزارەت فەریق جەمال محمد سەرۆكى ئەركان پێشوازی کرد لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کەپێکھاتبوون لە نوح لیلیان فاین سەرۆکی خاچی سوور و چیا مقداد جێگر و شاندێکی یاوەری.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، فەریق جەمال محمد سوپاسى خاچی سوورى نێودەوڵەتی كرد بۆ ئەو هاوكارى و پاڵپشتیە بەردەوامانەى ئەوان بۆ هێزەكانى پێشمەرگە و رۆڵ و هاریكارى ئەوانى بەرز نرخاند لە قۆناغە جیاجیاكانى بارودۆخى كوردستان.
راشیدهگهیهنن ، شاندی میوان مەبەستى سەردانەكەیان ڕوونكردەوەو ڕایانگەیاند: خاچی سووری نێودەوڵەتی بە هاوكارى كەناڵى (TRE.TV) فەرەنسى و ئەڵمانى مەبەستیانە فیلمێكى دێكۆمینتارى دروست بكەن لەسەر یاساكانى جەنگى نێودەوڵەتى وچۆنیەتى جێگریكردن و چەسپاندنى ئەو یاسایانە لەنێو ریزەكانى سوپاى جیهاندا، بۆیە ئەوان دەیانەوێت هێزى پێشمەرگەش بەشێك بێت لەنێو ئەو فیلمە دێكۆمێنتاریەدا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، فەریق جمال محمد هەموو ئامادەییەكى دەربڕى بۆ هاوكاری وهەر پێویستیەك بۆئەو تیمە و دەست خۆشى لێ‌كردن و هەوڵ و ماندبوونى ئەوانى بەرز نرخاند.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.