دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سكاڵا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار كرا كهلهرۆژانى رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم لهبرۆكسڵی پایته‌ختى به‌لژیكا
ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند ، دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستى بهڵێكۆڵینهوه كرد و له‌ئێستادا راپۆرتى خۆی ئاماده‌كردووه‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ى وێنه و ڤیدیۆیی له‌ساتى هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاده‌ستى پۆلیس كراوه
راشیگه‌یاند ، به‌لژیكا وڵاتێكی خاوه‌ن یاسایه، ئێمه‌ش په‌نامان بۆ یاسا بردووه و لایه‌نه یاسایی و ئه‌منییه‌كانمان له رووداوه‌كه ئاگاداردامان كردنه‌وه وخۆشیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیان كردووه
ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند ، ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سووره بۆ هه‌ر كه‌سێك ، ئه‌و رووداوه گه‌لی كوردی نیگه‌ران كردووه و ئاڵای كوردستان ئاڵای هه‌موو كوردێكه، شكۆی كوردستان و گه‌لی كورده و خوێنی له‌پێناو رژاوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.