له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەشی پۆلیسی دوكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەماوەی یەك مانگی ڕابردوو 26 تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە داواكراو بوون لە لایەن دادگاوە .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو هەڵمەت و بەسەركردنانەوەشدا كە هێزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان كردویانە ، دەستگیراوە بە چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو چەكی جۆری تاپڕدا .
پۆلیسىی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا هێزەكانی پۆلیسی دووكان 26 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بە پێی ماددەكانی:
21 ی چەك
450
456
477
443
432
7ی خێزانی و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .
له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.