له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاسڵوجه – سلێمانی دوو كه‌س برینداربوون.
ترافیك ئێف ئێمی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (4/2/2019) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا لاندكرۆز و نیسان مهكزیما، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاسڵوجه – سلێمانی له‌نزیك كۆمپانیای ساز پێكیاندادا، به‌و هۆیه‌وه شۆفێر و سه‌رنشینێكی نیسان مهكزیماكه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌گوێره‌ی هێڵكاری تیمی هاتووچۆ ده‌ركه‌وتووه، كه لاندكرۆزه‌كه خێراییه‌كه زۆر بووه‌و له‌دواوه خۆی بهمهكزیماكهدا كێشاوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ڕێگه‌كه دروستبووه‌و به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشی هاتوچۆی ئاسایی بووه‌ته‌وه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.