له‌سنووری نێوان حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشار، كاسبكارێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ر مین كه‌وتوو، به هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوو.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 10 ئه‌مشه‌و بریندارێك گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان، كه كاسبكارێكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو به‌ناوی (غه‌فوور هه‌مزه عه‌زیز)، كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه و دانیشتووی شاری پیرانشاره، ئه‌و كاسبكاره له سنووری حاجی ئۆمه‌ران مینێكی دژه كه‌سی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاكامدا قاچێكی په‌ڕیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گووتیشی: ناوبراو به ڕێگای نایاسایی ویستویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی ئێران، به‌ڵام له‌سه‌ر سنوور كه‌وتۆته ناو كێڵگه‌یه‌كی مین و به‌ر لوغم كه‌وتووه و له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه‌كانی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ڕێوشوێنی پێویستی پزیشكی بۆ گیرایه‌به‌ر، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی و كه‌می خوێن له جه‌سته‌یدا، برینداره‌كه ڕه‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر كرا.

كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.