عه‌زیز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌قه‌زای شێخان ڕایگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 2 ى 2019 ، ته‌رمی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان دەگاتەوە هەرێمی کوردستان
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌مرۆدووشه‌ممه میر ته‌حسین به‌گ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌قه‌زای شێخان به‌خاك ده‌سپێردرێت
ڕاشیگه‌یاند له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆی له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌نێژرێت و دوێنێش ئامادەکاری هەڵکەندنی گۆڕەکەی بۆ كرا
عه‌زیز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانى دیكه‌ى حكومی و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌فرۆكه‌خانه پێشوازی له‌ته‌رمی میر تەحسین بەگ بكرێت
دواتر له‌هه‌ولێره‌وه ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ میری به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ قه‌زای شێخان و له‌ماڵه‌كه‌یدا به‌خاك ده‌سپێردرێت
میر ته‌حسین به‌گ ڕۆژی دووشەممه‌ى رابردوو 28 ى 1 ى 2019 ، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین سەعید عەلی بەگ، لە ڕۆژی 15ی ئابی ساڵی 1933 لە ناوچەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لەدایک بووه.
لە هاوینی ساڵی 1944 کاتێك کە میر تەحسین بەگ تەمەنی نزیکەی 11 ساڵ بوو، بە هۆی کۆچی دواییی باوکییەوە، لە لایەن دایە گەورەیەوە بۆ پۆستی میری کوردانی ئێزدی بەربژێر کرا.
شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.