Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 09:00

کاکەمین نەجار : پارتی خاوەنی سەرەکی بنیاتنانی پێگەی بەهێزی کوردستانه‌

لەم هەفتەیە کۆبونەوەی زیاتر دەکرێ بە ئامانجی زوو پێکهاتنی حکومەت
کوردستان TV
100%


كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێر  لە بارەگای لقی ۲۳ قەرەچوغ له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى لق و  ئەندامانی ئەنجومەن و کارگێرانی لق له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئێستای كوردستان و عێراق   ڕایگه‌یاند ئەمڕۆ پێگەی کوردستان لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە پێگەیەکی گرنگە و دەبێ ئێمەش ئەم پێگە گرنگە بپارێزین کە پارتی خاوەنی سەرەکی بنیاتنانی ئەم پێگە بەهێزەیە . 


له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێری پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ،  هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی شیکردەوە و رایگەیاند لەم هەفتەیە کۆبونەوەی زیاتر دەکرێ بە ئامانجی زوو پێکهاتنی و حکومەت و خزمەت کردنی خەڵک چونکە بەرنامەی سەرەکی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە 

 

 

شوان عةزيز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.