شه‌وی رابردوو له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستودووی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێسی كرد، كورانی قه‌ڵای شاهانه توانیان به‌سێی گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی سی كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م ریال مه‌درید به‌گۆلێك پێشكه‌وت، له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی هه‌شتا ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆلی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد، گوشاره‌كانی ریال مه‌درید به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه ماریانۆ دیاز گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێی گۆڵی خاوێن به‌سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانی بووه چل‌و دوو خاڵ و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ بۆ دوو خاڵ كه‌م بویه‌وه.
ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئالاڤێس تۆمار کرد
له‌لالیگادا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.