له‌نووسراوێكى فه‌رمیدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت نابێت كه‌سانى بیانى به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یى له دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمدا دابمه‌زرێنرێن.
نێچیرڤان ئه‌حمه‌د ڕایده‌گه‌ێنێت وه‌ك به‌دی ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون ، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی وڵاتانى ترن و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان نیه ،به‌پێى مادده‌ى 7 له‌یاسای ڕاژه‌ى شارستانى عێراقی ژماره 24 ساڵی 1960 ناكرێت خه‌ڵكی بیانى دامه‌زراندنیان بۆ بكرێت به‌هه‌میشه‌یی ته‌ها به‌گرێبه‌ست نه‌بێت
سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكى بیانى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقیشى پێبدرێت تا ماوه‌ی 5 ساڵ دوای وه‌گرتنى ڕه‌گه‌نامه‌كه‌ى تێپه‌ڕنه‌بێت نابێت دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ىی بۆ بكرێت
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان :
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.