Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 09:01

په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى گزی (قۆپیە) بڕیاری نوێی دا

به‌پێى بڕیارێك
کوردستان TV
100%

به‌پێى بڕیارێك  بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و قوتابیانه‌ى گزی (قۆپیە) لەهەر وانەیەكدا بكات سفری بۆ دادەنرێت و ئەگەر لە خولی دووەم نمرەی بەرزیش بێنێت، ئەوا تەنیا 50 نمرەی بۆ دادەنرێت.

بەپێی بڕیاری ژمارە (٤٨٧)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە لە رۆژی 2ی 1 ى 2019  ڕایده‌گه‌ێنێت  هەر قوتابیه‌ك لە تاقیكردنەوەی نووسینەكی (20%)ەكە، گزی بكات سفری بۆ دادەنرێت.

لەبارەی گزیكردن لە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم و دووەم كە 60 نمرەی لەسەرە بۆ پۆلەكانی چوار تا 8ی بنەڕەتی و پۆلەكانی10 و 11ی ئامادەیی،  پەروەردە  ڕایده‌گه‌ێنێت قوتابی گزی لەهەر وانەیەكدا بكات، سفری لەو وانەیە بۆ دادەنرێت و راستەوخۆ تاقیكردنەوەكەی دەكەوێتە خولی دووەم ، تەنانەت ئەگەر بە تێكڕای نمرەی تاقیكردنەوەی وەرزێك و ھەڵسەنگاندنەكانیش دەربچێت.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.