سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه كه شه‌وی رابردوو ئاگر له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له پارێزگای كه‌ركوك كه‌وتۆته‌وه‌و چوار منداڵی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دایك و باوكیشیان برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه به‌سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، كه یه‌كێك له خێوه‌ته‌كانی ئاواره‌كان له كه‌مپی نازراوه له كه‌ركوك ئاگری گرتووه‌و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چوارمنداڵ و برینداربوونی دایك و باوكیان.
دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری رووداوه‌كه بۆ گرِگرتنی سۆپای نێو خێوه‌ته‌كه بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.