Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 09:59

کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌ستیپێکرد

پارتى و يه‌كێتى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوه‌ردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی هه‌رێم، چه‌ند لێژنه‌یه‌ك پێكهاتبوون بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنای حكومه‌ت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤیش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتیدا كاری ئه‌و لێژنانه‌ ده‌خرێنه‌ ڕوو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.