بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5/2/2019) هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیار له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون له‌په‌یڕه‌وكردنی پرۆژه‌ی گۆڕینی ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوشار بدات.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی (30/1/2019) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی عه‌میدی مافناس (فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی‌و (ئاوات محه‌مه‌د) قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا، ڕۆژی (1/2/2019) تاوه‌كو ڕۆژی (4/2/2019) به‌شێوه‌ی "تێست" گۆڕانكاریی له‌ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوه‌ندی شار بكرێت، كاتژمێر (12)ی شه‌وی ڕابردوو په‌یڕوكردنی پرۆژه‌كه به‌شێوه‌ی تێست كۆتاییهات.
بڕیاره په‌یڕه‌وكردنی پرۆژه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبێت، تاوه‌كو بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه له‌هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار بدرێت، په‌یڕه‌وكردنی پرۆژه‌كه به‌رده‌وامبێت یاخود ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوه‌ندی شار وه‌ك پێشووی لێ بكرێته‌وه.
Traffice FM
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.