Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 10:58

ئاگر له‌پۆلێکی قوتابخانه‌ی باسان که‌وته‌وه‌

له‌شاری سلێمانی
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شاری سلێمانی (باسان) له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د له‌ كاتی ده‌وامی قوتابیاندا ئاگر له‌ پۆلێكی قوتابخانه‌كه‌دا كه‌وته‌وه‌ و به‌و ھۆیه‌وه‌ پۆله‌كه‌ سووتا و زیانی ماددی زۆری به‌ قوتابخانه‌كه‌ گه‌یاند.

دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی سلێمانی تواندرا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژھه‌ڵاتی سلێمانی، گوتی: "ئاگره‌كه‌ له‌ پۆلی دووه‌می قوتابخانه‌كه‌ و له‌ كاتی پشوودا به‌ ھۆی كه‌وتنی قوتابییه‌كان به‌سه‌ر سۆبایه‌كی نه‌وتی جۆری سولان و گڕگرتنی سۆباكه‌وه‌ سه‌ری ھه‌ڵداوه‌، ئه‌و سۆبایانه‌ش گره‌نتی نییه‌ و به‌ ئاسانی گڕ ده‌گرێت.

بینای قوتابخانه‌كه‌ ژووره‌كانی كابینه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌، تیایدا نزیكه‌ی ھه‌زار قوتابی له‌ قۆناغی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تا شه‌شی بنه‌ڕه‌تی له‌ دوو ده‌وامدا ده‌وام ده‌كه‌ن.

ئه‌و گوتی: ئاگره‌كه‌ زیانی ماددی به‌ كابینه‌كان گه‌یاندووه‌ و به‌و ھۆیه‌وه‌ پۆله‌كه‌ و جانتای قوتابییه‌كان سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌ھه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌ و ھیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ ده‌وامكردن له‌ قوتابخانه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و جۆری سۆباكانی ناو پۆله‌كانیش ده‌گۆڕدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.