Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:25

به‌وێنه‌.. له‌ ڕووداوێکدا ئاسایشێک گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج هاوکاری دیکه‌شی برینداربوون

برینی دووانیان سه‌خته‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ سێ ڕێیانی كه‌لار – قۆره‌توو - په‌روێزخان و به‌هۆی ڕووداوێكی پێكدادانه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داو 5 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوه‌ له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا مێكزه‌مینی كه‌ ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌ كه‌ له‌ قۆره‌تووه‌وه‌ هاتووه‌ و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مان فلات كه‌ باری پێ بووه‌ له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ هاتووه‌، له‌سه‌رشه‌قامی گشتی كه‌لار به‌یه‌كیانداداوه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی هێزی ئاسایشی گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و هه‌روه‌ها پێنج كه‌سیتر له‌هێزه‌كانی ئاسایش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون و دووان له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران.

صی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.