Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:26

باڵیۆزی ئەلمانیا: وڵاته‌که‌ی به‌ گرینگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رۆڵ و پێگەی هه‌رێمی کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی رۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشکەوتوو له‌ هه‌ولێر و پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند.

ئەمرۆ 5/2/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا کە خاتوو باربارا وۆڵف كونسولی ئه‌ڵمانیا له‌ هەولێر ئامادە بوو پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا و دوا پەرەسەندنی ڕەوشی دەڤەرەکە تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی رۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشکەوتوو له‌ هه‌ولێر و پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند و جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە، راوێژ و ئەزموونی وڵاتانی دۆست لەو پرسە بە پێویست دەزانێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئەلمانیا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ گرینگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رۆڵ و پێگەی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له‌ فره‌وانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكان ده‌كات و لە هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشێکە لە ئەرکی وڵاتەکەمان بەرامبەر رۆڵ و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر لە هەندێ ناوچە و هه‌ماهه‌نگیی‌ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رەوشی کەرکووک بەتایبەتی خرایە بەرباس، پەیوەست بەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لە ئاماژەیەکدا بۆ میکانیزمی چارەسەری رەوشی ئەو ناوچانە بە پێویستی زانی بە ڕەچاوکردنی دەستوور دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و گفتوگۆكانی نێوان لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.