هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئوتومبیلی بارهه‌ڵگردا ده‌گرن كه له‌سویده‌وه هێنرابون بۆ سلێمانی
ئه‌مرۆ 5/2/2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی ڕابردوی پۆلیسی سلێمانی خسته‌ڕو، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سێ ئوتومبیلی بارهه‌ڵگریی ئاشکراکرد كه له‌سویده‌وه به‌فێل هێنرابون بۆ سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند، كۆمپانیای مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پرێزگای سلێمانییه‌وه كرد كه پێنج ئوتومبلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه به‌فێل هێنراوه بۆ شاری سلێمانی، چوار له‌و ئوتومبیلانه گه‌یشتبونه سلێمانی، دواتر پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شه‌وی رابردو توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئوتومبیلیاندا بگیرێت.
وتیشی ، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك لهئوتومبیلهكان به‌ره‌و شاری كه‌ركوك براوه‌و له‌ئێستادا لهههمانههنگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركوك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی دیكه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، كۆمپانیای ناوبراومان ئاگادار كردۆته‌وه كه سێ ئوتومبیلیان دۆزراوه‌ته‌وه له‌سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای مارسیدس بێنز سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردووه.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی ڕابردوی پۆلیسی سلێمانی خسته‌ڕو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی، له‌به‌رواری 1/1/2019 تا 31/1/2019، له‌لایه‌ن بهشو بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییهوهو به‌بڕیاری دادوه‌ر توانراوه 695 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر دهستگیربکرێنو روبه‌روی دادگا بکرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.