Erbil 38°C دووشەممە 31 ئاب 20:37

کەناڵی CNN: سعوودیە و ئیمارات چەکە ئەمریکییەکانیان بە ئەلقاعیدە فرۆشتووە

ئەمریکا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە
کوردستان TV
100%

ئەوە ئاشکرابوو کە سعوودیە و ئیمارات ئەو چەکانەی کە لە ئەمریکایان كڕیبووی، بەخشیوەتە ژمارەیەکی زۆر لە دەستە و تاقم لە یەمەن کە گرووپگەلی پەیوەندییدار بە ئەلقاعیدەیان لەنێودایە.

لە بەدواداچوونێکدا لە یەمەن، ئاشکراکردووە، بەشێک لە چەک و ئۆتۆمبیلە ئەمریکییەکان بەدەست گرووپە رادیکاڵەکانەوەن و لە کاتی پێکدادانەکاندا کەوتووتەنە دەست چەکدارە حووسییەکان

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، تیایدا پشت بە ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆ بەستراوە، ئەوە دەبینرێت بەشێک لە چەک و ئۆتۆمبیلە ئەمریکییەکان بەدەست گرووپە رادیکاڵەکانەوەن و لە کاتی پێکدادانەکاندا کەوتووتەنە دەست چەکدارە حووسییەکانی پشتیوانییکراو لە لایەن ئێرانەوە.

سەرچاوە لۆکاڵییەکان لە لێدوانیاندا بۆ سی ئێن ئێن، بانگەشەی ئەوەیان کردووە سعوودیە و گرنگترین هاوبەشی لەنێو هاوپەیمانییەکەدا کە ئیماراتە لە یەمەن چەک و ئۆتۆمبیلی ئەمریکییان داوەتە خێڵ و گرووپەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی وەلائیاندا.

بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، فرۆشتنەوە و ڕادەستکردنی ئەو چەک و تەکنەلۆژیا ئەمریکییانە بەلایەنی سێیەم قەدەغەیە و بە ڕادەستکردنی ئەو کەرەستە سەربازییە ئەمریکیانە بە گرووپە توندڕەوەکان، سعودیە و ئیمارات مەرجەکانی ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا پێشێلکردووە.

سی ئێن ئێن ئەوەشی راگەیاندووە، لە ئێستادا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە ڕادەستکردنی ئەو چەکە ئەمریکیانە بە قاعیدە و ئێران لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.