ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سبەى پێنجشه‌ممه 7 ى 2 ى 2019 ، لە کاتەکانى درەنگدا نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سوور کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان ، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە ئێوارەى رۆژى پێنج شەم تاکو ئێوارەى رۆژى یەک شەممە بە لاوازى کار دەکاتە سەر کەشى ناوچەکەمان
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەم ماوەیەدا نمە بارانى پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەبارێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت بە تایبەتى شەوى شەممە لەسەر یەک شەممە
كه‌شناسی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەندێ جار لە کاتى باران هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش روو لە نزم بوونەوە دەکات
له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (8-17ملم) دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان لە نێوان (15-25)ملم دەبێت لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.