گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، "بۆ رازیكردنی سه‌رووی خۆیان، لایه‌نه گرێدراوه‌كان به ده‌ره‌وه، چ وه‌ك شیعه‌كان یان به‌شێكی كورده‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی وڵاته ئیقلیمییه‌كان و دژایه‌تیی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردیان كرد، ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی نه‌كه‌وته ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایه‌نێكه‌وه".
میسال ئالووسی، كه سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی عێراقییه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ رازیكردنی سه‌رووی خۆیان، لایه‌نه گرێدراوه‌كان به ده‌ره‌وه، چ وه‌ك شیعه‌كان یان به‌شێكی كورده‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی وڵاته ئیقلیمییه‌كان و دژایه‌تیی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردیان كرد، ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی نه‌كه‌وته ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایه‌نێكه‌وه".
ئالووسی ئه‌وه‌یشی بیر هێنایه‌وه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له ئاستێكی باشدان و به‌ره‌و باشتریش ده‌چن، بێگومان كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌و نێوه‌نده‌دا جێی بایه‌خ و پێزانینه.
له ئێستادا گهورهكاربهدهستی چه‌ندین وڵات سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یشه‌وه ئالووسی گوتی: "ئه‌مه شتێكی غه‌ریب نییه، پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ڕووی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رز و گرینگه، بۆیه گه‌وره كاربه‌ده‌ستان به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.