ده‌زگای مین ساڵانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندان خاوه‌ن ئۆتۆمبیل ده‌كات و ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌كرێ ده‌گرێت بۆ ڕایی كردنی كاری تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و هۆشیاری مین.
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئۆتۆمبیله‌كانی بۆ ئه‌مساڵ دواكه‌وت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كان دروست كردووه كه پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایه‌دا هه‌بووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی له به‌دواداچوونێكیدا بۆ ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی كرد به "نیازی خالید" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕی ده‌زگای مین (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان) له وه‌ڵامی بۆچی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای مین بۆ ساڵی 2019 نوێنهكراونهتهوه ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ده‌زگای مین به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه و له مانگی 10/2018وه به نووسراوی فه‌رمی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئۆتۆمبیله‌كانمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ناردووه و ئه‌وانیش نووسراوه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ڕاشیگه‌یاند: ئێمه دوێنێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریمان كردووه و داوامان كردووه كاری گرێبه‌ستی ئۆتۆمبیله‌كان بهزووییی ڕایی بكرێت چونكه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه بۆ كاری تیمه‌كانی ئێمه پێویسته و زۆربه‌ی تیمه‌كانمان به‌هۆی نه‌بوونی ئۆتۆمبیله‌وه كاره‌كانیان په‌كی كه‌وتووه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كانی ده‌زگامان بۆ تیمه‌كان ته‌رخان كردووه تا به‌شێك له كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه ساڵانه به پێی پێداویستی ده‌زگاكه‌مان گرێبه‌ست بۆ ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ین و به‌كرێیان ده‌گرین، ساڵ هه‌یه ژماره‌یه‌كی زیاتر ئۆتۆمبیلمان پێویست ده‌بێت و ساڵیش هه‌یه كه‌متر، هه‌ر بۆیه ئێمه به ورده‌كارییه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ڕوونكردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین.
نیازی خالید ڕاشیگه‌یاند: نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئۆتۆمبیله‌كان كێشه‌ی هه‌موو سه‌ره‌تای ساڵێكی ئێمه‌یه‌و زۆر جار هه‌یه ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه دوا ده‌كه‌وێت بوهۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی و له به‌شی توێژینه‌وه وردبینی له‌و ده‌رخسته‌یه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن و دواتر واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
گوتیشی: هه‌ركاتێك له وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رخسته‌كه درا ئێمه ڕاسته‌وخۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئۆتۆمبیله‌كان ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر كار و به‌مه‌ش گرفتی ئێمه له نه‌بوونی ئۆتۆمبیل بۆ هه‌ردوو تیمه‌كانی هۆشیاری و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.