ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،لەدرێژەی كار‌و چالاكییەكانمان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیەو لەیاسا هەڵاتون، هێزەكانی بنکەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی لەمانگی ڕابردودا 28 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە لەلایەن دادگاوە داواكراو بون.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانە لەشێوەی دوو باندا فێڵیان لەهاوڵاتیان کردوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە پێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،ـ دوو تۆمەتباری دیکەیان تەقەیان لەهاوڵاتیان کردوەو فەمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بەپێی ماددەی (۳۱/٤۰٥) لەیاسای سزادانی عێراقی، دەستیشگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتودا.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن تۆمەتبارەکانی تر بەپێی ماددەکانی ( ٤۷۷ ، ٤٥۷ ، ٤۳۰ ، ۲۲۹ ، ۲۳۰ ، ٤۳۱ ، ٤۳۲ ، ٤۳۰ ) و چەند مادەیەکی تر لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕاگیراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.