Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 13:45

کونسوڵى گشتى بەریتانیا : خۆشحاڵ و سەرسامین به‌تواناو قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

بەریتانیا : زۆرجدیین لە یارمەتیدانى پێشمەرگەو هەماهەنگى و هاوكارییەكانیشمان بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژىی 6/2/2019 (مارتن وار)  كونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێرو  رێكخەران لە باڵێوزخانەى گشتى بەریتانیا لە عێراق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد و له‌لایه‌ن لیوا دلێر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ پێشوازیان لێكرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنى پەیوەندیەكانى نێوانیان كردەوەو هیواشیان خواست لەقۆناغەكانى داهاتوودا پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشكه‌وتنی زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێ.

هه‌رله‌و دیداره‌دا لیوا دلێر به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسى ئەرك و ڕۆڵى بەریتانیاى كرد لە یارمەتیدانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کە لە رێگاى راهێنەرو راوێژكارە سەربازییەكانى هاوپەیمانانەوە ئەنجامى دەدەن.

لە لایەن خۆیەوە مارتن وار كونسوڵى گشتى بەریتانیا ستایشی ڕۆڵ و قارەمانێتى  هێزى پێشمەرگەى كرد و جارێكی تر سەرسامى خۆشى بە تواناو لێهاتوویى پێشمەرگە دەربڕى لە ئەنجامدانى مەشقى سەربازى مۆدێرن، هەروەها رایگەیاند: بەریتانیا زۆرجدییە لە یارمەتیدانى پێشمەرگەو هەماهەنگى و هاوكارییەكانیشى بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.