Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 13:39

وەزارەتی خوێندنی باڵا: مۆڵەتمان به‌ زانکۆی پەلاسکی چینى لە ھەولێر نه‌داوه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کردنەوەی لقێکی زانکۆی پەلاسکی چیکی لە ھەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/2/2019، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، كه‌ تێیدا ھاتووە" وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێوستی دەزانێت ئاگاداری سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە فەرمییەکان و خوێندکاران و قوتابییان و ھاووڵاتییان بکاتەوە، کە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کردنەوەی لقێکی زانکۆی پەلاسکی چیکی لە ھەولێر ھیچ جۆرە مۆڵەتێکی فەرمی لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە پێ نەدراوە و ئاگاداری کردنەوەی نین".

ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە: "کردنەوەی زانکۆ، یان لقی ھەر زانکۆیەک لە ھەرێمی کوردستان، پێویستی بە رێکاری یاسایی ھەیە، کە پێویستە لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە کردنەوەی زانکۆ، یان لقی ھەر زانکۆیەک لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەکانە".

خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "وەزارەتەکەمان بە مافی خۆی دەزانێت ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتە بەر، بۆیە بڵاوبونەوەی ھەواڵی کردنەوەی لقی زانکۆی پەلاسکی لە ھەولێر لە کاتێکدایە کە لقی ئەم زانکۆیە بەھیچ ڕێوشوێن و ڕێکارێکی یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تێپەڕ نەبووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.