ئه‌و عه‌زیه ڕه‌شه‌ی " مارلین مۆنرۆ " له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی له ساڵی 1954 پۆشیبووی و له‌و ڕۆژه دا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌یسبۆڵ " جۆی دیماجیۆ" ئاشكرا كرد خرایه مه‌زاده‌وه.
سه‌نته‌ری مه‌زادی "GWS crose" ئاشكرای ده‌كات عه‌زیه‌كه‌ی " مۆنرۆ " خوری سادده‌ی مل كراوه‌یه كه به زنجیر له پێشه‌وه ده‌كرێته‌وه ، له 30 مانگی 3 ه‌وه بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی له 150 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1954 مارلین مۆنرۆ له به‌رده‌م كامێرا و ڕۆژنامه‌نوسه‌كان هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له سینه‌ماكار و وه‌رزشه‌وانی به‌ناوبانگ " جۆی دیما جۆ" به دڵی پڕ له خه‌مه‌وه ئاشكرا كرد و زۆری نه‌مابوو ده‌ست به گریان بكات و داوای له وته‌بێژه‌كه‌ی كرد له‌جیاتی ئه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌نوسه‌كان بداته‌وه.
جێی باسه، مارلین مۆنرۆ ته‌نیا یه‌ك ساڵ هاوسه‌ری ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناوداره بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.