ئه‌مریكا و ژمارەیەک وڵاتی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه جه‌نگی سووریا به‌ڕێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌رناكرێت و پشتگیریی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یاند.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، میسر، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، سعوودیه و به‌ریتانیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش له واشنتۆن، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، جه‌نگی سووریا به‌ڕێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌رناكرێت و پشگیریی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چارسه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254 و بڕیاره دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
له ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌ته‌واوی باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ته‌نها ناوچه‌كه ناسه‌قامگیر ده‌كات و پێكدادان و گرژییه‌كانی تیادا به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌بات. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێیر پێدێرسن ده‌كه‌ن و تیایدا بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سووریا كراوه.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له واشنتۆن به‌رێوه‌چوو، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى به‌شداربوو له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژى داعش له واشنتن.
سه‌رچاوه: AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.