له یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری له 2019 دا له میسر، 40 ته‌رمی مۆمیاكراو دۆزرانه‌وه‌و وه‌زیری شوێنه‌واری میسریش ده‌ڵێت، به‌شێكیان ژن و منداڵن.
له یه‌كێك له ناوچه‌كانی منیا گۆڕستانێك له ناوچه‌ی تونای جه‌به‌ل له پارێزگای منیا دۆزرایه‌وه كه پڕبوون له تابووتی به‌ردین و له‌ناو ئه‌و تابووتانه‌ش ته‌رمی مۆمیاكراو هه‌بوون.
به پێی زانیارییه‌كانی مه بڵاوكراونه‌ته‌وه ، 10 له‌و 40 ته‌رمه‌ی مۆمیاكرا بوون، منداڵ بوون و ئه‌وانی تریش ژن و پیاو بوون.
له یه‌كێك له ناوچه‌كانی مینا گۆڕستانێك له ناوچه‌ی (تونای جه‌به‌ل) له پارێزگای مینا دۆزرایه‌وه كه پڕبوون له تابووتی به‌ردین و له‌ناو ئه‌و تابووتانه‌ش ته‌رمی مۆمیاكراو هه‌بوون.

وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسری له به‌یاننامه‌یه‌كیدا زانیاری زیاتری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌كه ئاشكرا كردووه، كه لێكۆڵه‌رانی شوێنه‌وار تیمێكی میسری بووینه، له ناوچه‌كه سێ ڕێڕه‌و هه‌بووه كه هه‌ر هه‌موویان به‌ره‌و گۆڕستان ده‌ڕۆیشتن.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه ڕێگه‌ی له گۆڕنان له‌نێوان ئه‌و (40) ته‌رمه مۆمیاكراوه جیاواز بوون، تێیاندا بوو له ناو خانووی به‌ردین و هه‌بوون له ناو خانووی دار، مۆمیا كرابوون، هه‌شبوو له‌سه‌ر زه‌وی مۆمیا كرابوو.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.