Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 14:30

که‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت

بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای راگه‌یاند.

بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8-2-2019 لە سنووری ھەولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی باران له‌ كات و شوێنی جیا جیای پارێزگا، وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت به‌هۆی به‌فرو بارانی زیاتر.

لە سلێمانی و دھۆک ئاسمان هه‌ور ده‌بێت ئەگەری باران و بەفر بارینیش ھەیە و لە سنووری کەرکووکیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بارانی پچڕ پچڕ ھەیە.

كەش

 

هەر بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه‌ 9-2-2019 لە ھەولێر ئەگەری باران بارین ھەیە و لە سلێمانی و دھۆک ئەگەری بەفر بارین ھەیە، ھاوکات لە کەرکووک ئاسمان ھەور دەبێت و ئەگەری پچڕ پچڕی باران ھەیە.

كةش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.