سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى سه‌رۆكى زانكۆى ئيسلامى له لوبنان، پرسهنامهيهكى ئاراسته‌ى ئال چه‌له‌بى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى.
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و ميهره‌بان، برايان وخوشكانى ئال چه‌له‌بى به‌ڕێز، به‌داخ وپهژارهيهكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچكردنى دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى سه‌رۆكى زانكۆى ئيسلامى له لوبنانمان پێگه‌يشت.
سه‌ره‌خۆشى له ئێوه‌ى به‌ڕێز و خۆمان ده‌كه‌ين به بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى كه‌سايه‌تييه‌كى تيكۆشهرو ئه‌كاديمى به‌ڕێز، كه رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له روخاندنى رژێمى گشتگير و، به‌جدى و دڵسۆزى كاريكرد له‌پێناو پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ.
خوداى گه‌وره بيخاته به‌ر دلۆڤانى خۆى و له گوناهه‌كانى خۆشبێت و به به‌هه‌شتى شاد بكات و سێبوورى و ئاراميش ببه‌خشێته كه‌سوكار و خزمانی .
انا لله وإنا إليه را‌جعون .
مسعود بارزانی
7 / شوبات / 2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.