بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی عەربەت 4 هاولاتى گیانیان لەدەستداو 3ى دیكەش بریندار بوون.
رائید كاروان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاند" نیوهرۆى ئەمڕۆ هەینی 8-2-2019 لەسهر رێگەی عەربەت و گوندی قەرەگۆز رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا كامری و لاندكرۆزەرێك روویدا، كە یەكێكیان بە ئاراستەی عەربەت و ئەوی دیكەشیان بە ئاراستەی گوندی قەرەگۆز دەڕۆیشت.
گوتیشی" هۆكاری رووداوەكە بۆ تیژڕۆیی تۆیۆتا كامرییەكە دەگەڕێتەوە كە لە سایدی خۆی لایداوە و چووەتەسەر سایدی لاندكرۆزەرەكە. بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمانگەییشتووە لە ئەنجامی ئەو رووداوە 4 كهس گیانیان لەدەستداوە و 3 ى دیكەش برینداربوون"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.