وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپێردراوە پشكنین بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بڕیار دراوه بۆ ساڵی 2019 گرێبەستی 31 هه‌زار كه‌س كه فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن نوێبكرێته‌وه
سه‌رچاوه‌كه رایدهگهێنێت ، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌نووسراوی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردوه پشكنین بۆ ڕاستی و دروستی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن و به‌فۆڕمێكی نوێ گرێبه‌سته‌كانیان تازه بكرێنه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.