به‌هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بنكه‌ی ڕاهێنانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی له ڕیۆ دی جانیرۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه شه‌شیان یاریزانی تیپه‌كه بوون
هه‌ر به هۆی ڕووداوه‌كه چه‌ند یاریزانێك بریندار بوون و به ڕێژه‌ی جیا جه‌سته‌یان سووتاوه، ته‌واوی قوربانیانیش ته‌مه‌نیان له نێوان چوارده بۆ حه‌ڤده ساڵانه، یانه‌ی فلامینگۆ یه‌كێكه له یانه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ڕازیل، تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كه‌ش به‌نیاز بوون سه‌ر له‌به‌یانی هه‌ینی یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری ئه‌نجامبده‌ن بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری به‌رامبه‌ر تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی فلۆمینێنزی كه بڕیاربوو ئه‌مرۆ یاریه‌كه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له بهرهبهیانداو له‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م یاریزانان و ئه‌ندامانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی فلامینگۆ له خه‌ودا بوون، ئاگر له به‌شێكی باڵاخانه‌ی بنكه‌ی ڕاهێنان كه‌وته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردن و دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام به‌هۆی گڕی ئاگره‌وه زیانێكی زۆر به‌ر بنكه‌كه كه‌وت و ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به ڕوونی نه‌زانراوه، هاوكات یانه‌ی فلامینگۆ ماته‌می بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاند
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.