ئەمرۆ 9/2/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خوان خۆسیە ئیسکۆبار ستێنمان باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا کە كونسولی فەخری ئیسپانیا له هەولێر ئامادە بوو پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە تاوتوێ کران.
مەسرور بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی گەل و حکوومەتی ئیسپانیا لە پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کردەوە و باسی لەوە کرد، هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات و خوازیاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانەیە لە گشت بوارەکاندا.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی ئیسپانیا باسی لهوه كرد، كه ئەوان رێز لە قوربانییەکانی گەلی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و هەوڵ و تێکۆشانەکانی گەلی کوردستان بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەگرن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاتهكهی لەگەڵ فرهوانتركردنی پهیوهندییهكانی نێوان هەردوولایە له بواره جیاجیاكاندا.
تاوتوێكردنی رەوشی گشتی ناوچهكه و پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی کوردستان تەوەرێکی دیكهی دیدارهكه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.