به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ئێرانی به كۆمه‌ڵێك دراوی ساخته‌وه له قه‌ڵادزێ ڕاگه‌یاند.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) دوو گه‌نجیان به پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان له جۆری 10000 دیناری عێراقی پێ بووه پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یان كه به وته‌ی خۆیان 200 سه‌د هه‌زار دینیاری تریشیان له بازاڕه‌كانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ساغ كردۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ناوی (ی.م.ك) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ)یه كوردی ئێرانه، وه تۆمه‌تباری دووه‌م به‌ناوی ( ف . س . ف ) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ئێران شاری (ڕه‌زایه) كوردی ئێرانه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت: تۆمه‌تباری دووه‌م كه له ئێرانه‌وه هاتۆته كوردستان و به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م كه بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێ له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر نیشته‌جێیه ئه‌و پاره ساخته‌یان له بازاڕ ساغ كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به مادده‌كانی 283 و 298 هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراون، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.