له وڵاتی هند گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ساته وه‌ختی راونانی كۆمه‌ڵه گشتیارێك له‌لایه‌ن فیلێكه‌وه ده‌بینرێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی میل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه له كاتی گه‌شتی چه‌ند گه‌شتیارێك بۆ دارستانی كابینی له هه‌رێمی كارناتاكا له باشووری هه‌ند رویداوه.
گه‌شتیاره‌كان تووشی شۆك بوون كاتێ بینیان فیلێك له پشت داره‌كان هات و به‌دوای ئه‌وان راده‌كات.
شایانی باسه فیلهكهسهرهتا له كاتی راكردنی ده‌نگێكی زۆر به‌هێزی له قورگی ده‌رده‌چوو كه ده‌نگی تووڕه بوون ، له دوایی له ناكاو له هاواركردن وه‌ستا.
سه‌رچاوه/ سپۆتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.