رۆژی شه‌ممه 2019/2/9 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- بڕیاردرا یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى گازى باكوور له خولى نایابى كوردستان، له یاریگه‌ى تایبه‌ت به خۆیان ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك ئاسایشى یاریگه و پێداویستییه‌كانى یاریگه دابین بكات، هه‌روه‌ها یاوه‌رى كردنى یانه‌كانى میوان بێت له پێش یارى و دواى یارى.
2- له یارى نێوان سۆران و خاك له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى خاك شاهۆ فازل ژماره 20 دواى ئەوەی له یارییه‌كه ده‌ركرا هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له گیانى وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر كردووه و كێشه و گرفتى دروستكردووه، بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- به هۆى دورستبوونى شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ى شه‌قڵاوه و ره‌واندوز له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، ئاگادارى كۆتایی هه‌ردوو یانه ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م رووداو دوور له گیانى وه‌رزشییانه سزاى توند ده‌درێن.
4- له یارى نێوان شه‌قڵاوه و ره‌واندوز له خولى پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى هێرشكردن و وتنى وشه‌ى نه‌شیاو له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى شه‌قڵاوه عوسمان ئه‌نوه‌ر ژماره 2 بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك له به‌رێزان (هادى كه‌ریم، دڵشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز) بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانى یارى نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له خولى نایابى كوردستان، دواى ته‌واو بوونى كارى ئه‌م لێژنه‌یه و نووسینى راپۆرتى خۆیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزییەكان هه‌بووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه، سزاى توند ده‌درێن.
6- یارى داهاتووى یانه‌ى برایه‌تى له به‌رامبه‌ر یانه‌ى گازى باكوور لە خولی نایابی كوردستان له یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و ستافى هونه‌رى هه‌ردوو یانه بۆیان هه‌یه له یارییه‌كه ئاماده‌بن.
7- سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ندرێن به‌رێز (حاكم جه‌مال) ده‌كه‌ین، كه رۆڵێكى وه‌رزشییانه و جوامێرانه‌ى هه‌بووه، له رووداوه‌كانى یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له خولى نایابى كوردستان، به هیواى ئه‌وه‌ى نموونه‌ى به‌رێزیان له یاریگه‌كان زیاد بێت.
8- لە پای ڕۆڵی باش و وەرزشیانەی، سوپاسی بەڕێز (قەلەندەر نەسرەددین) جێگری سەرۆک یانەی برایەتی دەکەین، کە لـە ڕووداوە نەخوازراوەکانی یاری نێوان هەندرێن و برایەتی لـە خـولی نایابی کوردستان نواندوویەتی، دەستخۆشی لێدەکەین نموونەی زیاد بێت.
9- سوپاسى به‌رێز لیوا (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه پێشنیارى یه‌كێتییه‌كه‌مانى په‌سند كرد، به پێكهێنانى تیمێكى تایبه‌ت له پۆلیسى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى رێكخستن و كۆنترۆڵكردنى یاریگه‌كان.
10- راهێنه‌رانى تیپه‌كانى تۆپی پێی یانه‌كانى كوردستان، لە یەک وەرز لە یانەکەی خۆیدا، ته‌نیا ده‌توانن له یه‌ك تیپ راهێنه‌رایه‌تى بكه‌ن.
11- له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنه‌رى شاره‌كان له لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌م ناوبژیوانانه (ئومێد مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، دیار عه‌بدولجه‌بار، توانا عوسمان)، بۆ به‌شدارییكردن له پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.