بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكات كە بە پێی یاسای هاتوچۆ پارككردنی ئۆتۆمبێل لەم شوێنانەدا قەدەغەیە.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت بە پێی یاسای هاتوچۆ یەكێك لەو شوێنانەی كە پارككردنی ئۆتۆمبێل تیادا قەدەغەیە لای چەپی شەقامە.
راشیدهگهیهنن لە كاتی ئێستادا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكات لە سنوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و لە دەستە چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكان ئۆتۆمبێل پارك نەكەن.
موقەدەمی هاتوچۆ، بەختیار محەمەد عەبدوڵا بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی سلێمانی بهپێگهى هاتووچۆی راگهیاندووه لە بەرواری ١٧-٢-٢٠١٩ لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە لە لای دەستە چەپی شەقامەكە ئۆتۆمبێل را دەگرن و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.