محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان كه به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهاری وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه تا له كابول ئۆفیسێكی نوێنه‌رایه‌تیی بۆ گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان بكاته‌وه و ئاسایشی ئه‌وانیش بپارێزێت.
هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌ری تاڵیبان له كۆبوونه‌وه‌ی مۆسكۆدا وتبووی ده‌بێ حكومه‌تی ئه‌فغانستان ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تیمان پێبدات تا ره‌وتی گفتوگۆكانی ئاشتیی له‌وێ به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ناوچه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه: دڵنیام ده‌توانین بگه‌ین به ئاشتییه‌كی سه‌قامگیر و سه‌رفیراز، منیش ئاماده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتییه‌كی له‌مچه‌شنه گیانی خۆم ببه‌خشم.
شایه‌نی باسه ناوچه‌ی نه‌نگه‌رهار له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له‌و شوێنانه‌یه كه پێشتر پێگه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی داعش بووه و ئێستاش به‌شێكی تاڵیبانی ئه‌فغانستان له‌م ناوچه‌یه باڵاده‌ستییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.