Erbil 38°C سێشەممە 01 ئەیلوول 10:22

ھیندستان.. 105 کەس بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی راجستاندا
کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان باکووری رۆژئاوای ھیندستان بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ 105  کەس.

بەرپرسانی ویلایەتی راجستان رایانگەیاندووە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێنج کەسی دیکە بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە لە ویلایەتەکە، گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان بە ھۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەوە و گەیشتە 105  کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، ئەنفلۆنزای بەراز لە شارەکانی جایپور، گانگناگار و سیگار بڵاوبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ھیندستان بڵاویانکردەوە، تیمی پزیشکی لە ویلایەتی راجستان ئاشکرایانکردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و 854 کەس لەو ویلایەتە تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز ھاتوون. 

سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.