شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌ى خولی نایابی ئینگلیزی ، یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحاد سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی چێلسی به‌ده‌ست هێنا، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه كورانی ستیزن به‌هێرشی چڕ ده‌ستیان به‌یاری كرد تا له‌خوله‌كی چوار ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد،
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه سێرگیۆ ئهگیۆری ئه‌رژه‌نتینی له‌خوله‌كی سێزده توانی گۆڵی دووه‌م بۆ مانچسته‌ر ستی به‌ده‌ست بێنێت، كورانی گواردیۆلا مكوربوون له‌سه‌ر تۆماركردنی گۆلی زیاتر، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی نۆزده سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ گۆلی سێیه‌می ستیزن و دووه‌می خۆی له‌یاریه‌كه تۆماركرد، شه‌ش خولهك دوای ئه‌و گۆڵه ئهلكۆی گۆندۆكان توانی گۆلی چواره‌م بۆ مانچسته‌ر ستی به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌ركی چێلسی دوو ئه‌وه‌نده له‌یاریه‌كه ئه‌سته‌م بكات، له‌گێمی دووه‌م مان ستی به‌گه‌رم و گوری گێمی یه‌كه‌م ده‌ستیان به‌یاری كرد تا له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ به‌لێدانی سزا هاتریكی خۆی له‌یاریه‌كه تۆماركرد‌و ستیزنی كرده خاوه‌ن گۆڵی پێنجه‌م،
به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش به‌ده خولهك ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی شه‌شه‌می بۆ كۆرانی گواردیۆلا به‌ده‌ست هێنا و كۆتایی بهكهرنهڤالی گۆڵهكان هێنا، به‌م ئه‌نجامه ستیزن بووه خاوه‌ن شه‌ست و پێنج خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.