له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و شه‌شی خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای ویمبلی میوانداری یانیه لیسته‌ر ستی كرد
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی تۆتنهام به‌كۆتاهات به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه یاریان ده‌كرد تا له‌ده‌رفه‌تێكدا له‌خوله‌كی سی و سێی داڤینسۆن شانچێز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میواندار به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌تاكه گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆتنهام به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی تۆتنهام به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی كریستیان ئیركسن گۆلی دووه‌می بۆ تۆتنهام به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا كورانی لیسته‌ر ستی به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان تا جیمی فاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش گۆلێكی تۆماركرد
به‌ر له‌كۆتایی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی زیادكراو تۆتنهام به‌واژووی هۆنگ مین سۆ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست هێنا، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام بووه شه‌ست خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.