هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای لایه‌ن و پێكهاته‌كانی تر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستانی عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان و دڵشاد شه‌هاب و فه‌رسه‌ت سۆفی سه‌ردانی حزب و لایه‌نی كریستیانیان له هه‌ولێر كرد و كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی گرنگ به تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان لێوه‌كرا.
ده‌رباره‌ی به‌شداری لایه‌نی كریستییان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرەین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندی پارتی بە ئەرێنی ناوبرد و رایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو و بڕیارە کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ شاندی دانوستاندکار ئەنجام بدەین، توانیمان لەو کۆبوونەوەیە داخوازییەکانمان بخەینەڕوو، هەروەها تێڕوانینی خۆمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو خستەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی باسی ئەوەمان کرد کە دەبێت بەشدارییەکی جیاوازمان لە کابینەکانی دیکە دەبێت.
رۆمیۆ ھەکاری گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا باسی پۆستەکان بەشێوەیەکی گشتی لە سەرۆکایەتییەکان کرا.
هه‌روه‌ها باسی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت و دەستە سەربەخۆکان و راوێژکار لە پەرلەمان و کاروباری گەلی ئێمە لە وەزارەتەکان کرا، هاوکات باسی ئەوە کرا لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەت لە دەرەوە یەکێک لەو پۆستانە بدرێت بە نوێنەرێکی ئێمە، بە گشتی باس لە هەموو جومگەکانی هەرێم کراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.