فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ كرد و ئەمڕۆ دووشەم 11ی شوبات، سەردانی چوار لایەنی سیاسیی لەناو پەرلەمان كرد.
ئومێد خۆشناو، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 18ی شوبات و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی، سه‌ردانی فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعی کرد.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەست پێ دەكاتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.