سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا مه‌ترسی له سه‌ر ئافره‌تان له جیهاندا كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆزێكی هیندستان له‌و بڕوایه‌دان كه ئافره‌تان به ناشیرینكردنی ڕواڵه‌تی خۆیان، ده‌توانن له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریان ڕزگاریان بێت.
داب و نه‌ریتی هۆزی ئاپاتانی له هیندستان، ئافره‌تان له مه‌ترسی ڕفاندن له لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه ده‌پارێزێت.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به دوایین جیلی ئافره‌تانی ئه‌م هۆزه‌وه هه‌یه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به ناچاری هه‌ندێك گۆڕانكارییان له ڕواڵه‌تی خۆیاندا ده‌كرد تا له لایه‌ن پیاوانی هۆزه‌كانی دیكه‌وه مه‌ترسی ڕفاندنیان له سه‌ر نه‌بێت.

ئاپاتانییهكان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ئافره‌ته‌كانیان به هۆی جوانییه‌وه ترسی ڕفاندنیان به‌رده‌وام له سه‌ره.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی ئافره‌تان، گه‌وره پیاوانی هۆزه‌كه پێشنیاریان كردووه تا ڕواڵه‌تی ئافره‌تان و كچه‌كانیان گۆڕانكاریی تێدا بكرێت و به‌مه‌ش مه‌ترسی دزییان له سه‌ر نابێت.
سه‌رچاوه جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.