Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 18:19

کۆنسۆلی گشتی بەریتانیا : پشتیوانى هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی کوردستانین

کۆنسۆلی گشتی بەریتانیا سه‌ردانى سەربازگەی پڵنگی ڕەشی كرد
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى  نێردراوه‌ ، هێزی تایبه‌تى پڵنگى ڕه‌ش  ڕایده‌گه‌یه‌نن ،  لە سەربازگەی پڵنگی ڕەش ( بارەگای میحوەری ٦ ) فەرماندە سیروان بارزانی پیشوازی کرد لە  مارتین وار کۆنسۆلی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و  ئێدوارد گریپس ڕاوێژکاری سەربازی لە کۆنسۆلخانەی بەریتانیا 

، هێزی تایبه‌تى پڵنگى ڕه‌ش ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین پرس و بابەتی ھەنووکەیی کران و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق و ترسی بە هێزبونەوەی تێروریستان و گرنگی پڕۆسەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگه خرانە بەر باس و شاندی میوان پشتیوانی خۆیان و ووڵاتەکەیان دووپات کردەوە بو پشتگیری پروسەكە و هەرێمی كوردستان.

 

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.