زیا پترۆس ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: به ئاشكرا له سنوۆرهكانی توركیا و ئێران چه‌كی به قاچاغ ده‌فرۆشرێت ، پێشنیاری ئه‌وه‌م هه‌بووه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی كه به قاچاغ دێت و بدرێته ده‌ستی هاوڵاتی ساده و مه‌ده‌نی با هێزه‌كانی ناوخۆ كۆنترۆلی ئه‌و كاره بكه‌ن به شێوازیك ئه‌وان ده‌زانن سیسته‌مێكی بۆ دابنرێت با نه‌كه‌وێته ده‌ستی هاووڵاتی ، كڕین و فرۆشتنی ئه‌م چه‌كه ناكرێت به‌م شێوه ساده‌یه ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك وا له وێ دانراوه برۆ هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌یه چوون پێویستت به كاڵایه‌كه بۆ ماڵ ئاوا ده‌چیت چه‌كیش ده‌كڕیت هه‌ر وه‌كو پێویستیه‌كه بۆ ماڵ ده‌بیت هێزی ئاسایش ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵن .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شوفێری ته‌كسین چه‌كدارن، ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌وا ئوتومبێلیان هه‌یه هه‌ڤده و هه‌ژده ساڵن، هه‌موویان چه‌كدارن هه‌مووی كلاشینكۆفیان هه‌یه .
شایانی باسه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كی له‌باره‌ی شوفێری تاكسی له كوردستان ده‌ركرد كه یه‌كێك له رێنماییه‌كاندا بریتییه له‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا پێویسته جگه له وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئاسایش و پۆلیس، ده‌بێ شۆفێری تاكسی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی گواستنه‌وه بێت، مۆڵه‌ته‌كه‌شی له‌سه‌ری ده‌نووسرێ كه ته‌نها بۆ شۆفێری تاكسیهو ڕۆژی 1-6-2019 كۆتا ڕۆژی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌می ئه‌و رێنماییه نوێیانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.